ئاگانیوز
سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند " حزبی شیوعی داوای له حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان کردووه له کۆبوونه‌وه‌کانی حزبه‌کان له شاری که‌رکوک بۆ ده‌سنیشان کردنی کاندید و نوێنه‌ره‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق که ناویان نه‌نووسرێت له قه‌واره‌که.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد " حزبی شیوعی هیچ کاندیدی نابێت له شاری که‌رکوک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ په‌رله‌مانی عێراق له شاری که‌رکوک.
سه‌رچاوه‌یه‌که ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو به‌رپرسی کۆمیته‌ی که‌رکوکی حزبی شیوعی به‌فه‌رمی داوای کردووه ناویان له لیسته‌که‌ی هاوپه‌یمانی که‌رکوک نه‌بێت به‌ڵام ئه‌وان لایه‌نگران و کادیره‌کانیان له هه‌ڵبژاردن ئاگادار ده‌که‌نه‌وه ده‌نگ به کاندیده‌کانی هاوپه‌یمانی که‌رکوک بده‌ن که حزبه کوردستانیه‌کان به هاوبه‌شی له‌و لیسته‌دا کۆ ده‌بنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن.