ئاگانیوز
پاش بڵاوبوونەوەی هێزی ئەمنی لەبەغدا و ناوچەکانی تری عێراق تەقینەوەیەک لەبەغدای پایتەختی عێراق ڕوویدا.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەبەغدا، کەدەستی ئاگانیوز کەوتووە، تەقینەوەکە لەشەقامی بازاڕی ناوەندی بووە لەناوچەی شەعب لەبەغدای پایتەختی عێراق و تائامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک دەربارەی ژمارەی قوربانیانی کردەوەکە بەردەست نین.
هەر ئەمشەویش جگە لە هێزەکانی سەرایاسەلام، هێزەکانی دەزگا دژەتیرۆری عێراقیش لەبەغدا بڵاوەیان پێکرا و سەرچاوەیەکی هەواڵیش بڵاوی کردەوە، کە لەکاتی بڵاوەپێکردنی هێزە عێراقییەکاندا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق و هێزەکانی سەرایاسەلامی نزیک لەموقتەدا سەدر ڕوویداوە