ئاگانیوز
ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت بڕیاری ڕووخاندنی ژمارەیەک خانووی هاوڵاتی کەرکوکی دەرکرد.
بەپێی نووسراوێک، کەوێنەیەکی دەستی ئاگانیوز کەوتووە و واژۆی ( راکان سعید جبوری ) پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوکی لەسەرە، تیایدا بڕیاری ڕووخاندنی ئەوماڵ ودوکانانەی دەرکردووە، کەدەکەونە گەڕەکی ئینزیبات خانەی کۆن و لەنوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە بەرێوەبەرایەتی شارەوانی کەرکوک وەقفی سونی وەلیژنەی زیادەڕۆییەکان وهێزەئەمنییەکان ڕاسپێردراون بەجێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە.
گەڕەکی ئینزیباتخانەی کۆن یەکێکە لەو گەڕەکانەی لەدوای ساڵی ٢٠٠٣وە درووست کراوە و زۆرینەی دانیشتوانەکەی ئاوارە کەرکوکییەکانی پێش ساڵی ٢٠٠٣ـی هەرێمی کوردستانن.