ئاگانیوز
کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی داعش لەباشوری شارۆچکەی داقوق هێرشیان کردە سەر هێزە عێراقییەکان.
سەرچاوەیەک بەئاژانسی هەواڵی ئاگانیوز لەداقوق ڕایگەیاند، هێرشەکە کراوەتە خاڵێکی پشکنینی هێزە عێراقییەکان لەسنووری گوندی عارەب کۆیی لەباشوری شارۆچکەی داقوق و تاوەکو ئێستا شەڕبەردەوامە.
بەپێی ئاماری سەرەتایی ڕاگەیاندراوی هێزەعێراقییەکان لەئەنجامی هێرشەکەدا سێ پۆلیسی فیدڕاڵی گیانیان لەدەستداوە و دوو پۆلیسی تریش برینداربوونە.
لەلایەکی ترەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ئاگانیوز لەداقوق ڕایگەیاند، لەئێستادا دەنگی تەقە لەسنووری گوندی هەفتەغار لەباشوری شارۆچکەی داقوق دەبیسترێت.
گوندی عارەب کۆیی دەکەوێتە باشوری شارۆچکەی داقوق لەباشوری شاری کەرکوک و لەسەردەمی دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگەدا ناوی گوندەکە گۆڕابوو بۆگوندی کۆبانێ.