بابەتەکان

الأربعاء، 10 فبراير 2021

بەغدا: پەڕلەمانتارێکی عێراق بەتوندی وەڵامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دایەوە


 ئاگانیوز

لەنووسینێکدا، سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەتوندی وەڵامی وتەکانی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دایەوە.

دەربارەی دەستگیرکراوانی بادینان، ئەو پەڕلەمانتارەی عێراق لەنووسینەکەی دا دەڵێت: "ئەوان تیرۆریست نین، ئەوان دژی دەسەڵاتە ستەمکار و شکستخواردوەکەی تۆن".

نووسیویەتی: "ئەوە ئەزمونی تۆ و باوکتە، کە کوردستانتان کردووە بە موستەعمەرەی تورکیا و لە ئاستی ئابوری و ئیداری".

 ئەو پەڕلەمانتارەی کورد لەعێراق دەربارەی دەستگیرکراوەکانی بادینان ئاماژەی بەوەداوە، کە ئازادیخوازانی بادینان میراتگری راستەقینەی خەباتی خەڵکی هەرێمی کوردستانە نەک بنەماڵەکەی تۆ.

لەکۆتایی نووسینەکەیدا سەرکەوت شەمستدین بۆسەرۆکی حکومەتی نووسیو: "تۆ دڵنیابە بەم هەنگاوانەت کۆتای خۆت و حزبەکەت نزیکتر ئەکەیتەوە، خەڵکی ئێمە چۆکی بە ستەمکاری بەهێزتر لە ئێوە داداوە، بەدڵنیای بەچۆکتانا دێنین و رێگەنادەین کوردستان بکەنە زیندان بۆ ئازادیخوازان".

لەکۆتایی ساڵی ڕابردوودا بەهۆی ئەنجامدانی خۆپێشاندانەوە ژمارەیەک چالاکوان لەناوچەی بادینان دەستگیرکران و ئەمڕۆش لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆکی حکومەت ئەو کەسانەی بەسیخوڕ و تیرۆرست لەقەڵەم دا و ئاماژەی بەوەدا، ئەو کەسانە پلانی تەقاندنەوە و کوشتنی کەسانی دیبلۆماتکاری بیانیان هەبووە.