ئه‌مڕۆ حزبه کوردستانیه‌کانی که‌رکوک به بێ ئاگادار کردنه‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردن کۆده‌بنه‌وه له که‌رکوک.
به‌رپرسی لقی ٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند " پارتی له مه‌سه‌له‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی په‌یڕه‌وی مه‌رکه‌زی ده‌کات پارتی ئێستا خۆی له ئاستی حزبێکدا خۆی ده‌بینێته‌وه که پاشکۆی هیچ لایه‌نێکی سیاسی دیکه نیه که بچێته ناو هه‌ندێک هاوپه‌یمانی یاخود نه‌چێت خۆی خاوه‌ن بڕیاره.
له باره‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی حزبه کوردستانیه‌کان محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لقی٣ ی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی " به‌شێوه‌ی فه‌رمی ئاگادار نه‌کراوینه‌ته‌وه
پارتی دیموکراتی کوردستان له ١٦ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ٢٠١٧ وه شاری که‌رکوکی به‌جێهێشتووه به‌هۆی داگیرکردنی شاره‌که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی عێراق و نه‌مانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌که