ئاگانیوز
بڕیاری ڕووخاندنی ژمارەیەک خانوو لەشارۆچکەی داقوق دەرچووه، كه بەزیادەڕۆ لەسەر موڵکی دەوڵەت درووست کراوە.
بڕيارەکه لەلايەن دادگای كەركوكەوه دەرچووه و ئەو خانوانە دەگرێتەوە، کە دەکەونە پشت بەنزينخانەی داقووق و زەوی خانووەکان موڵکی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانە و بەپێی زانیارییەکانی ئاگا نيوز زەوی ئەو خانووانە له دوای ساڵی ٢٠٠٣وە لەلایەن حزبە کوردییە دەسەڵاتدارەکانەوە بەسەر ئاوارە گەڕاوەکانی کەرکوک دابەشكراوه و هاوڵاتيان كردوويانه به خانو و لەئێستاشدا لەناو ئەو خانووانە دەژین.
بڕیاری ڕووخاندنی ئەو خانووانە لەکاتێکدا لەسەرەتای ئەم ساڵ بەبڕیاری قائیمقامی کەرکوک بەوەکالەت، بەبیانووی زیادەڕۆیی دووکان و عەرەبانەی هاوڵاتییانی کەرکوک لەسەر بازاڕی پردی شەهید لەناوەندی شاری کەرکوک ڕووخێندران.
ئـ،و