بابەتەکان

الخميس، 28 يناير 2021

ئاغاو وسەنین باج


عبدالله حساری

ئەگێرنەوە ئاغایەک هەبوولە گوندێك هەستا پردێکی دروست كرد بۆ خەڵكی ئاوایی تا لە زێیەکە بپەڕنەوە گوندەكانی ئەوبەر ماوەیەکی پێ چوو خەڵكی ناوچەكە لێی ئەپەرینەوە حەسابونەوە ،ئاغا بیرێکی كردوە وتی من بۆ باجیان لێ نەسەم وای لێهات ئەوەی ئەپریەوە عانێکی لێ وەر ئەگیرا ،دەی ماوەیەکی زۆر بەردوام بوو ئاغا كردیە دوو عانە خەڵك هەر رازی بوو ئاغا بیرێکی كردەوە وتی ئەم   هەموو شتی قبوڵە ،دەی ئەم جارە كردیە سێ عانەو دووشەقشیان لێ ئەدا خەڵك كەوتە خۆپیشاندان لەسەر ئاغا هاتنە بەردەم ماڵەكەی ،ئاغا وتی ئەمە رۆژەکەیە تێدا چوم ئەمكوژن كاتێ ئاغا هاتە بەردەم خەڵكەكە هاواری كرد چیتان ئەوێ ،خەڵكەکە وتیان قوربان جەنابی ئاغا كرتە سێ عانەو دوو شەق كێشەمان نیە دەست خۆش بەس ئەوەی لێی نارازین تۆو یەك کەست داناوە بەر شەقمان بدات قەرباڵغیەکی زۆر دروست ئەبێت نۆرەمان درەنگ دێە داواكارین بیكەیتە دوو نەفەر شەقمان لێ بدات هەتا تاخیر نەبین بۆ سەر كارەكانمان ئاغا وتی بەخوا خەڵكی هەموو شتێک قبوڵ ئەكەن ،


ئێمەش وامان بەسەر هاتووە

برادەرێکم تەلەفۆنێکی بۆكردم فەرمانبەرە لە یەكێک لە فەرمانگەكانی وزارەتی دارایی كە لەوەو پێش لەسەر رێکخراوەكان بوو گواستراوتەوە ئەوەی ئەڵێ نوسراوێک هاتووە ئەڵێ لەسیستەمی ئەم چاكسازیەی حكومەتی هەرێم لەوەی پێش چەندت وەر گرتوە ئێستاکە كەم ئەكات ئەوەندە زیادەیەی ئەونە ساڵ بدەینەوە لیكمداوەتەوە ئەبێ ٧٤ ملیۆن دینار بدەمەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان بێ گومان هەموو ئەمانە بەس كادیرەكانی یەكێتی ئەگرێتەوە بەراستی حكومەتێکی عاقڵە میلەتەكەت باش ئەناسی ئاغا گیان.