ئومێد وەڵاتی
بۆ ئەوان درستە ئایین بکرێتە میکانیزمی بەجێهێنانی مەرامە سیاسیەکانیان، بەڵام بۆ ئێمە نابێت لە خزمەت نەتەوە و نیشتیماندا بێت
سەدان ساڵە عەرەب و تورک و فارس ئاین لە دژی ئێمە بۆ بەرژەوەندی گەلانی خۆیان بەکاردێنن، بەڵام گوناحە و تاوانە جارێک بە تەنھا ئێمەش بۆ بەژەوەندی گەلی خۆمان بە کاربھێنین!
بۆ مورسی و سەرکردەکانی ئیخوان و چەند تیرۆرست و توندڕەوێک درۆستە لە مزگەوت بە شەھید باسی بکەن، بەڵام درۆست نیە بۆ پێشمەرگەی کوردستان بە یەک دێریش مینبەری مزگەوت بەکار بھێنرێت!
درۆستە ھەندێک کەس و گرۆپی تۆندڕەو پەیامی ئاین و شوێنە ئاینەکان بەکار بھێنرێن بۆ پەروەردەکردن و بەرھەمھێنانی فکری توندڕەوی لە ھەرێمی کوردستان، بەڵام بڤەیە و نابێت شوێنکەوتوانی ئاینی ئیسلام لە کوردستان لە ڕێی مینبەری مزگەوتەکان ھەوڵبدەن بیری نەتەوایەتی پەرە پێبدەن!
بۆ ئەوان کارێکی باشە لە ڕێی ئیسلامەوە خزمەتی بێگانە بکەن و پارە لە تورکیا و قەتەر و ھاوبیرەکانیان وەربگرن و سەرمایەگوزاری سیاسی بۆ بیری ئیخوانی پێ بکەن، بەڵام ھێلی سورە ئاین لەخزمەت گەل و خاک بەکاربھێنرێت!