بابەتەکان

الأحد، 24 يناير 2021

مانچستەر یونایتد بەسێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە لیڤەرپوڵی بردەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتوو.


لە یاری لوتکەی قۆناغى 32ى جامى یەکێتى ئینگلتەرا، هەردوویانەى مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵ ڕووبەڕووی یەکبونەوە.

دوای پیشاندانی ئاستێکی بەرز لەلایەن هەردوو یانەوە، یاریەکە بەسێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لەسوودی مانچستەر یونایتد کۆتاییهات.

گرینود و ڕاشفۆرد و فێرناندێز گۆڵەکانی مان یونایتدیان تۆمار کرد، دوو گۆڵەکەی لیڤەرپوڵ محەمەد سەلاح تۆماری کردن.

بەم ئەنجامە، مانچستەر یونایتد گەیشتە قۆناغى 16ى جامەکە و لیڤەرپوڵیش ماڵئاوایی کرد.