بابەتەکان

الأحد، 24 يناير 2021

شاندێکی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال سەردانی بەغدایان کرد




 

دوای هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ هێرشکردنە سەر شەنگال، شاندێکی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال سەردانی بەغدایان کرد، شاندەکە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق کۆبووە و کۆبوونەوەکانی شاندەکە بەردەوام دەبێت.


دوای هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ هێرشکردنە سەر شەنگال، شاندێکی خۆ بەڕێوەبەریی شەنگال سەردانی بەغدایان کرد شاندەکە لە نوێنەرانی پادێ، نوێنەرانی تاژێ، نوێنەرانی ئەنجومەنی ئاسایشی شەنگال و نوێنەرانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی شەنگال پێکهاتوون.


شاندەکە لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی هیوای کوردستان و هاوپەیمانی تەیاری نیشتمانی کۆبووە.

لە کۆبوونەوەکاندا باس لە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و بێدەنگی حکومەتی عێراق لە بەرامبەر ئەو هەڕەشە و هێرشانە کرا هەروەها باس لە داواکارییەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی بۆ خۆسەربوونی شەنگال کرا.