لە خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید میوانداری یانەی ڤالەنسیای کرد و یاریەکەی بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک لێبردەوە.
راسیچ لەخولەکی 11 گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ڤالەنسیا تۆمار کرد، بەڵام فیلێکس و سوارێز و کۆریا سێ گۆڵیان بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمار کرد لەخولەکەکانی 23 و 54 و 72.
ئەتلەتیکۆ مەدرید 47 خاڵی هەیە و لەپێشەنگی ڕیزبەندیدایە هەرچەندە یاریەکەی کەمتری کردوە بەڵام جیاوازیەکەی لەگەڵ ڕیال مەدریدی دووەم حەوت خاڵە، ڤالەنسیاش 20 خاڵی هەیە و لە پلەی چواردەدایە.