بابەتەکان

الأحد، 24 يناير 2021

ئەحمەد سەڵاح بەفەرمی رازی بووە بگەڕێتەوە یانەی زاخۆ


 ئاژانسی ئاگا نیوز

ئەحمەد سەڵاح دوای نزیکەی 48 کاتژمێر لە بڕیاری وازهێنانی لە راهێنەرایەتی یانەی زاخۆ پەشیمان بووەوه‌ و رازی بوو بگەڕێتەوە یانەکە.

دوای ئەوەی حەمید سەمان سەرۆکی یانەی زاخۆ لە بەغدا سەردانی ئەحمەد سەڵاحی کرد و گفتوگۆی لەگەڵی کرد، راهێنەرەکەی زاخۆ رازی بوو بگەڕێتەوە یانەکە و ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بگرێتەوە ئەستۆ، کە بەگوێرەی زانیارییەکانی کودستان24 هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی پەیوەندیی بە بابەتی دارایی هەبووە و هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتن بەیەکەوە بەردەوام بن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ زاخۆ لە گەڕی پازدەمی نایابی عێراق بەبێ ئەحمەد سەڵاح لەگەڵ دیوانیە بە بێ گۆڵ یەکسان بوون