سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند " له هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ڕان و پشکنینی هێزه‌کانی فڕقه‌ی ٩ زریپۆشی سوپای عێراق له ناوچه‌ی وادی شای باشوری شارۆچکه‌ی داقوق ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ڕوویداوه له نێوان سوپای عێراق و چه‌کدارانی داعش.
له‌دوای شه‌ڕێکی قورس توانیان ٣ چه‌کداری داعش بکوژن، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ر گرتنی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو و دواتر ته‌قێنرایه‌وه له‌لایه‌ن سوپای عێراق. له هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا فڕقه‌ی ٩ توانیان ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌ک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدا بگرن له‌گه‌ڵ ته‌قاندنه‌وه‌ی مۆڵگه‌ی چه‌کدارانی داعش.
جێگای باسه وادی شای له ئێستادا بۆته جێگه‌ی حه‌وانه‌وه و ئه‌نجامدانی چالاکییه‌کانی داعش له سنوره‌که.