راپۆرته میدیاییه‌كان له ئیسپانیا ئاشكرایان كرد، یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێك، هه‌واڵێكی خۆشی پێگه‌یشتووه.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان له ئیسپانیا له رۆژانی رابردوودا بڵاویان كرده‌وه، بارسێلۆنا ئاره‌زووی هه‌یه خۆزێ لویس گایای به‌رگریكاری ڤالێنسیا له هاوینی داهاتوودا بباته ریزه‌كانی.
به‌رنامه‌ی ئێلچرینگیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی ئاشكرای كرد، گایا له‌وه‌ته‌ی له تیپی یه‌كه‌می ڤالێنسیادا یاریی ده‌كات، به رژدی بیر له جێهێشتنی یانه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه، گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بۆ بارسا به 15 ملیۆن یۆرۆ و هه‌ندێك ورده‌كاریی تر، جێبه‌جێ ده‌بێت.
لویس گایا بۆ ئه‌وه ناچێته بارسێلۆنا ته‌نیا ببێته یاریزانی یه‌ده‌گ له شوێنی خۆردی ئالبا، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دات شوێنی ئه‌و یاریزانه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا بگرێت.