بابەتەکان

الأحد، 31 يناير 2021

کوڕی به‌رپرسێکی تورکمان له‌ سه‌ر دۆسیه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌کان ده‌ستگیر کرا

ئاگانیوز

به‌پێ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی فه‌رمی که‌ وێنه‌کی ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوز که‌وتووه‌ " هێزه‌کانی به‌په‌چدانه‌وه‌ی خێرا له‌ دووزخورماتوو کوڕی یه‌کێک له‌ به‌ر پرسه‌کانی تورکمانیان به‌ناوی مه‌هدی نیازی معمار ئۆغلۆ ده‌ستگیرکردووه‌ به‌ماده‌ی هۆشبه‌ره‌کان. 

ده‌ستگیرکردنی ناوبراو له‌ بازگه‌ی باکوری دووزخورماتوو بووه‌ به‌ تۆمه‌تی پێبوونی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئێستادا ڕاده‌ستی به‌شی پۆلیسی ماده‌هۆشبه‌ره‌کانی خورماتوو کراوه‌.