بابەتەکان

الاثنين، 27 فبراير 2023

لێپرسینەوە له کەسانی کەمتەرخەم دەکرێت


 وەزیری داد لیژنەیەکی یاسایی وکارگێڕی پێکدێنێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەرکی بەڕێوەبەرانی تۆماری خانووبەرە و لێپرسینەوەش له کەسانی کەمتەرخەم


دکتۆر خالد شوانی وەزیری داد ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ ستافی پێشکەوتووی فەرمانگەی تۆماری خانووبەرە کۆبونەوەیەکی سازکرد و ژمارەیەک بڕیار و ڕاسپاردەی دەرکرد کە کاری بەڕێوبەرایەتییەکانی ڕێک دەخات لەنێویشیاندا لێپرسینەوە له بەڕێوەبەرانی ئەو فەرمانگانەی کەمتەرخەم بوونە لە کارەکانیاندا.

بەڕێز وەزیر جەختی لەوە کردەوە کە فەرمانگەی تۆماری خانووبەرە یەکێکە لە گرنگترین فەرمانگەکانی وەزارەت چونکە کارەکەی پەیوەستە بە ماف و موڵکی هاوڵاتیانەوە،بۆیە ڕێنماییدا بە زووترین کات مامەڵەکان تەواو بکرێن و ڕێکارەکان ئاسان بکرێت و دیاردەی بەرتیل وەرگرتن لە هاوڵاتیان لەناوببرێت و ڕێگری لە بوونی دەڵاڵەکان لەنێو فەرمانگەکانی خانووبەرە بکرێت.

بەڕێز وەزیر ڕێنمایشیدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی یاسایی وکارگێڕی لەپێناو کارکردن بۆ هەڵسەنگاندنی ئەرکی بەڕێوەبەرانی تۆماری خانووبەرە لەبەغداو پارێزگاکان و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێکی ورد لەسەر ئەم ئەرکە لەماوەی مانگێکدا  بۆ ئەوەی دواتر ڕێوشوێنی پێویست سەبارەت بەڕاسپاردەکان بگیرێتەبەر،هەروەها بەپێویستیشی زانی لیژنەکە بەدوور بێت لەفشارەکان وڕاپۆرتێکی پیشەیی وبێلایانە پێشکەش بکات.