بابەتەکان

الأحد، 28 نوفمبر 2021

بە پەلە حزبێکی کوردی ئامادەکاریی بۆ شەڕکردن دەکات

 ئاگا نیوز 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان ئامادەکاری بۆ شەڕکردن دەکات

ئەمەیش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە 

‎ ئێمە تەئکید ئەکەینەوە کە هێزەکانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر ڕووبەڕوو بوونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان


دوێنێ شەو بەرواری ۲٠۲۱/۱۱/۲۸ جارێکی تر هێزی داعش پەلاماری سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان دا لە ناوچەی کوڵەجۆ، بەو هۆیەوە پێنج پێشمەرگەی قارەمانی لیوای پێنجی هاوبەش سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بە ناوەکانی ( ئیبراهیم بارام، ئیسماعیل محەمەد، ئەمین حسێن، نەبەرد سەعید و ئاراس سەمین ) شەهید دەکەن و ژمارەیەک پێشمەرگەش بریندار دەبێ و لە نێو بریندارەکاندا پێشمەرگەی حزبی سۆسیالیست.


‎لە خوای گەورە دواکارین گیانی پاکی شەهیدانی ئەم پەلامار و هێرشە تیرۆریستی یە بە بەهەشتی بەرین ببەخشێت و سەبوری و ئارامیش بە دڵی خێزان و که‌سوکاری شەهیدەکان ببه‌خشێت.


‎لەم بۆنە خەمناکەدا جگە لە هاوخەمی و هاودەنگی بۆ کەس و کاری شەهیدەکان و هیوای چاک بونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.


‎دەخوازین هەرچی زوترە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕێکبخرێتەوە و بە شێوەیەکی دروست هێزی پێشمەرگەی بە تایبەت ئەو هێزانەی لە سەنگەری ڕووبەڕوو بونەوەدان پڕ چەک بکرێن و تەواوی پێداویستی و کۆمەک بکرێن و تاوەکو بە باشترین شێوە ڕووبەڕووی هێزی تیرۆریستی داعش ببێتەوە.


‎ئێمە تەئکید ئەکەینەوە کە هێزەکانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر ڕووبەروو بوونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان. 


‎سەربەرزی بۆ شەهیدانی دوێنێ شەوی پەلامارەکەی داعش و تێکڕای شەهیدانی کوردستان


‎لەگەڵ ڕێزمدا

‎محەمەد حاجی مەحمود

۲٠۲۱/۱۱/۲۸

‎گوڵەخانە