بابەتەکان

الأحد، 15 يناير 2023

دکتۆر کەمال ڕاستیەکی گەورەی ئاشکرا کرد


کەمال کەرکووکی: بەهۆی تیرۆركردنی هاوكار جاف، خەڵك نەفرەتیان لە یەكێتی كرد

”حزبەكەی ستران عەبدوڵایە كە ئاستەنگ لە بەردەم چاكسازییەكان دروست دەكات“


کەمال کەرکووکی: بەهۆی تیرۆركردنی هاوكار جاف، خەڵك نەفرەتیان لە یەكێتی كرد

”حزبەكەی ستران عەبدوڵایە كە ئاستەنگ لە بەردەم چاكسازییەكان دروست دەكات“



ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەڵامی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەداتەوە و رایدەگەیەنێت كە بەهۆی تاوانی تیرۆركردنی عەقید هاوكار جاف لە هەولێر و ئاشكراكردنی لە لایەن دەزگا ئەمنیەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خەڵكی نەفرەتیان لە یەكێتی كردووە.


کەمال کەرکووکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، کە ناوی ستران عەبدوڵایە، قسە لە دژی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات، لە كاتێكدا بەپێچەوانەوە، کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت بە سەرۆکایەتیی کاک مەسرور بارزانی، زۆر گرنگ و ئەرێنی و بەرچاون، کابینەیەکی خزمەتگوزاری و دەوڵەتمەداری و دیپلۆماسی و چاکاسازی و نیشتمانپەروەرانەی بەھێز و دیار و بەرچاوە، ھەموو دڵسۆزانی کوردستان بە باش دەیبینن، جگە لەوانەی لەبەر کینەی دڵیان و تەمی پێش چاویان، بەردەوام دژ بەو سەربەرزانەن، کە بە دڵسۆزی بۆ پێشخستنی گەل و خاکی کوردستان کار دەکەن، وەکوو ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی کوردستان، ئەو جۆرە کەسانە بەردەوام لە ھەوڵدان بۆ چەواشەکردنی ھاووڵاتییانی سەربەز.“


هاوکات کەمال کەرکووکی گوتیشی: ”لە گوتەکانیدا دان بەوەدا دەنێت، کە کابینەی نۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەرنامەی بۆ چاکسازی ھەبووە، ئەوە ھەر خۆی بۆ خۆی ئەوە دەگەیەنێت کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە دڵسۆزی دەستبەکار بووە، بەرنامەی چاکسازیی داڕشتووە و لە ھەوڵدا بووە بۆ چاکسازیی تەواو لە بەرژەوەندیی گەل و خاکی کوردستان کاری زۆر باشی ئەنجام داوە، سەرەڕای ھەموو ئەو کێشانەی ھاتوونەتە پێش، لە بابەتی بودجە و پەتای کۆرۆنا و بەردەوامیی شەڕی تیرۆریستانی داعش و ڕێگەنەدانی حزبەکەی ستران بە کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان بۆ بەرژەوەندیی دانیشتووانی سنوورەکەیان.“


ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: ”لەگەڵ ئەوەی خەڵکی سەربەرزی کوردستان ڕێزی زۆریان لە ئەدای پارتی دیموکراتی کوردستان گرت و 45 کورسییان پێ رەوا بینی، پارتی دیموکراتی ھەوڵی دا حزبەکەی ستران کە تەنیا 21 کورسیی بەدەست ھێنابوو، لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشدار بکات، بەڵکوو بیانھێنێتەوە سەر ڕێگای ڕاست و گەلی کوردستان کەمێک لە زیانەکانیان بپارێزێت، هەروەها حوکمڕانیی سەرتاسەری لە گشت ھەرێمی کوردستان ھەبێت و خزمەتگوزاریی باش پێشکەش بکرێت، کەچی بەداخەوە حزبەکەی ئەو نەیھێشت حکوومەتی سەرتاسەری و خاڵە گومرکییەکان بە پاکی بپارێزرێت بۆ خزمەتی گەلی کوردستان، ھەوڵی کێشە دروستکردنیان دا بۆ ئەوەی ئاستەنگ بکەوێتە پێش ئەو خواستەی دڵسۆزانی گەلی کوردستان و چاکسازییەکان دوا بکەون.“


لەبارەی جێبەجێكردنی ئەركی حكوومەتداری لە لایەن كابینەی نۆیەمەوە، ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێ: ”بەپێچەوانەوە، ھەر لەم کابینەیە بوو کە تاوانی تیرۆرکردنی عەقید ھاوکار جاف لەناو ھەولێر ئاشکرا کرا و گشت خەڵکی کوردستان بە چاوی خۆیان بینییان و نەفرەتیان لە حزبەكەی ستران عەبدوڵا کرد، کە لەپشت تیرۆرکردنەکە بوون و لە ئاستی بەرز دەستی تێدا هەبوو و تیرۆریستەکانیان بردە سلێمانی و ڕێگەیان نەدا بدرێنە دادگا، ھەر دەزگا ئەمنییەکانی کابینەی نۆیە ئێستاش لەدوای ئاشکراکردنی تاوانی تیرۆرکردنی موراد کانی کوردەیین، ھەر کابینەی نۆیە زۆر خزمەتگوزاریی جۆراوجۆری پێشکەش بە گەل و خاکی کوردستان کردووە.“


لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، كەمال كەركووكی باسی لەو بەراوردە بێمانایە كرد كە ستران عەبدوڵا لەنێوان كابینەكانی حكوومەت و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی تەسكی حزبەكەی كردوویەتی و بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە: ”حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوو کۆڵەکەی بەھێز و بەرز و ناسراوی ھەن و بە حیکمەت کاریان بۆ دامەزراندنی بناغەی کیانێکی بەھێز کردووە لە ھەرێمی کوردستاندا، ئەوانیش ھەردوو ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی)ن، کە لەژێر سێبەر و بە ڕێنماییەکانی سەرۆکی سەربەرزمان پێشمەرگەی کوردستان کاك مەسعود بارزانی کار دەکەن.“

وەرگیراوە

لە باس نیوزی سەر بەپارتی