تەقینەوەیەک لەکەرکوک رویدا
کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لەنزیک گوندی سەفرەی ناحیەی ریاز رویدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی تەقینەوەکەوە 7 کارمەندی لیوای دووی پۆلیسی فیدراڵی شەهید بونە.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانە، لەشوێنی روداوەکە روبەڕووبونەوەش رویداوەو تیرۆرستێک کوژراوە.