وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاندوه: هه‌وڵده‌ده‌ن تواناكانى بۆ به‌رهه‌مهێنانى غاز بۆ ساڵى 2024 بگه‌یه‌ننه چوار ملیار پێى چوارگۆشه، كه له‌ئێستا دا ده‌گاته ملیارێك و 500 ملیۆن پێى چوارگۆشه.
حامد زه‌وبه‌عی وه‌كیلى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاندوه: وڵاتەكەی هه‌وڵده‌دات له‌به‌رهه‌مهێنانى غازدا، چوار هه‌زار ملیۆن پێ له‌غاز بۆ گه‌یشتنى ساڵى 2024 به‌رهه‌مبهێنێت، كه‌ده‌كاته زیاتر له 10 هه‌زار میگاوات له‌به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه: دۆزینه‌وه‌ى غازى نوێ ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى هاورده‌كردنى غاز له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق.
وه‌كیلى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق زیاتر دەڵێت: سه‌رجه‌مى به‌رهه‌مهێنانى غازى سروشتى له‌گه‌ڵ هاتنى ساڵى 2023 پێشبینى ده‌كه‌ین بگاته دوو ملیار و 700 ملیۆن پێى چوار گوشه به‌پێوه‌رى رۆژانه، ئه‌مه‌ش له‌دواى دروستكردنى پرۆژه‌یه‌ك له‌كێلگه‌ى ئه‌رتاوى له‌به‌سره وحه‌لفاوییه له‌میسا وكێلگه‌یه‌ك له‌پارێزگاى زیقار.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق پێشبینى ده‌كات كێلگه‌ى مه‌نسورییه له‌دیالا وعوكاز له‌ئه‌نبار بكه‌ونه خزمه‌ت وبه‌رهه‌مهێنانه‌وه، ئه‌وكات وه‌ك كۆمپانیایى گه‌وره‌ى جیهانى لێدێن له‌كێلگه تایبه‌ته‌كانى به‌رهه‌مهێنانى غازى ئازاد له‌پێناو به‌رهه‌مهێنانى 4 ملیار پێى چوارگوشه له‌غاز له‌كۆتایى ساڵى 2024 دا.