ئاگانیوز
سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بۆ ئاگانیوز ڕایگه‌یاند " بڕیاره ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٢٣-٥-٢٠٢١ کۆمه‌ڵێک ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه له لیوای ١ و لیوای ٢ بێنه که‌یوان وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ جێبه‌جێکردنی دروست بوونی ژووری هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنی نیوان پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و هێزه عێراقییه‌کان له سنوری که‌رکوک.
سه‌رچاوه‌یه‌که گووتی " بڕیاره ٤ ئه‌فسه‌ری لیوای ١ و ٤ ئه‌فسه‌ری لیوای ٢ پێشمه‌رگه یه‌کشه‌ممه له که‌یوان له ژووری هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و هێره عێراقییه‌کان جێگری بن.
ئه‌وه‌یشی گووت " له‌دوای ده‌ست به‌کاربوونی ئه‌و فسه‌رانه بڕیاره له‌دوای ١٥ ڕۆژ سریه‌یه‌ک بۆ دوو سریه‌ی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنه‌وه که‌رکوک و ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراق پابه‌ندی ڕێکه‌وتن بێت تاکو مانگی ئاب ته‌واوی لیوای ١ و ٢ی پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه که‌رکوک.