بابەتەکان

الثلاثاء، 4 مايو 2021

سلێمانی: سەرۆکی هەرێم لایەنە سیاسییەکان بەسەردەکاتەوە


 

ئاگانیوز
لەگەرمەی ئامادەکاری بۆهەڵبژاردن و ئاشکرابوونی کاندیدانی لایەنە سیاسییەکان ماوەی دوو ڕۆژە سەرۆکی هەرێم دەستی کردووە بەسەردانی کردنی لایەنە سیاسییەکان.

لەڕۆژی دووەمی سەردانەکەی دا نێچیرڤان ئیدریس بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی هەریەکە لەیەکێتی و گۆڕان و سۆسیالیستی کرد.

لەسەردانەکەی دا لەگەڵ بەرپرسانی یەکەمی حزب و لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوە و بەپێی زانیارییە میدیاییەکانیش لەکۆبوونەکان دا  پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، پرسى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ و مه‌ترسييه‌كانى، كێشه‌كان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ تاوتوێ كران.