ئاگانیوز
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند " لیوا محه‌مه‌د ئیسماعیل خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری که‌رکوک له پۆسته‌که‌ی دوورخرایه‌وه که‌سێکی دیکه به‌ناوی عه‌مید ئه‌حمه‌د عه‌دنان که به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری فڕقه‌ی ٦ ه خراوه‌ته شوێنه‌که‌ی.
جێگای باسه عه‌مید ئه‌حمه‌د خه‌ڵکی شاری به‌غدایه و له شیعه مه‌زهه‌به‌کانه .
به‌پێی زانیارییه‌کان بڕیاره ده‌وره ته‌سلیمی پۆسته‌که بکرێت له که‌رکوک و به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی هه‌واڵگری ده‌ستبه‌کاربێت.
هه‌رچه‌نده هه‌وڵێک هه‌یه بۆ ڕاگرتنی ئه‌و بڕیاره له وه‌زاره‌تی ناوخۆیی عێراق تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه لیوا محه‌مه‌د دوورخراوه‌ته‌وه له پۆسته‌که‌ی.