ئاگانیوز
له شاری هه‌ولێره‌وه شاندێکی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی که‌رکوکی کرد و له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی شاره‌که کۆبۆیه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند " ئه‌مڕۆ له بازگه‌ی هه‌ولێره‌و ناسڕ هه‌رکی ئه‌ندامی په‌وله‌مانی عێراق له لیژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگری له سه‌ر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان دوور له چاوی میدیا سه‌ردانی که‌رکوکی کردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌که زیاتر گووتی " هه‌رکی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی پۆلیسی که‌رکوک عه‌لی که‌مال و به‌رپرسی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی که‌رکوک کۆبۆته‌وه که تاکو ئێستا زانیاری له باره‌ی ئه‌و سه‌ردانه نهێنیه نه‌زانراوه.
به‌پێی زانیارییه‌کان ناسڕ هه‌رکی په‌یامی پارتی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه به‌ڵام نه‌زانراوه په‌یامه‌که‌ی چی بووه به‌هۆی دۆخی هه‌ستیاری که‌رکوک.