ئاگانیوز
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئاماری فرۆشتن و داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی شوباتی ٢٠٢١ بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش، ٨٢ ملیۆن و ٨٧٧ هەزارو ٧٥٧ به‌رمیل نه‌وتی له‌و مانگه‌دا هه‌نارده‌كردوه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگەیاند: له مانگی شوباتی ٢٠٢١ له‌رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق، بڕی ٨٢ ملیۆن و ٨٧٧ هەزارو ٧٥٧ به‌رمیل نه‌وتی له‌و مانگه‌دا هه‌نارده‌كردوه، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی ٥ ملیار و ٢٦ هه‌زار و ٨٠٧ دۆلار بووه.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، له‌رێگه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه، ٧٩ ملیۆن و سه‌د و ١٠٥ هه‌زار و ٣٢٩ به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ٣ ملیۆن و ٧٧٢ هه‌زار و ٤٢٨ به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرای كردووە، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بە تێكڕای ٦٫٣٣٠ دۆلار فرۆشراوه.