بابەتەکان

الجمعة، 12 مارس 2021

سەڵاحەدین: داعش بەرپرسیارییەتی هێرشێکی چەکداری لەئەستۆ گرت


 

ئاگانیوز
داعش بەرپرسیارییەتی هێرشە چەکدارییەکەی شەوی ڕابردووی گوندێکی سەربەپارێزگای سەڵاحەدینی لەئەستۆگرت.

ئاژاسنی ئیعماقی سەربەداعش لەزاری سەرچاوەیەکی نێو داعشەوە بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی بوردو لەباشوری شارۆچکەی تکریتی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین و لەئەنجامدا شەش ئەندامی خانەوادەیەکیان کوشتووه، کە ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بوون و لە چوار پیاو و دوو ئافرەت پێکهاتوونە.

تادێت جمووجۆڵی چەکدارانی داعش لەسنووری ناوچە جێناکۆکەکان و ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق زیاد دەکات و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەش تائێستا نەیانتوانیوە کۆنتڕۆڵی جمووجۆڵی ئەو چەکدارانە بکەن.