ڕووبار ڕه‌شید به چوار زمان گۆرانیه‌کی بۆ که‌رکوک تۆمارکرد
ڕووبار ڕه‌شید کاکه‌یی به زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی و تورکمانی و سریانی گۆرانیه‌کی تۆمار کردووه که ئاوازه‌که‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د هه‌یاس بۆی کردووه و ٥ شاعر به‌شداریان تێدا کردووه که به‌شی کوردی هه‌ریه‌ک له ئارام په‌شێو و سه‌ڵاح میرزا نووسویانه و به‌شی عه‌ره‌بی حوسام سه‌بعاوی و به‌شی تورکمانی قه‌حتان به‌یاتی و به‌شی سریانی گۆرگیس جۆرج.
بیرۆکه‌ی گۆرانیه‌که له‌لایه‌ن هه‌ژار ڕه‌شیدی هاوسه‌رم کراوه و به‌شداری شاعره‌کانیش هه‌ر بۆ ئه‌وه بووه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به دیدی خۆی باسی برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌کانی که‌رکوک بکات له گۆرانیه‌که.
تۆمارکردنی ده‌نگ و دابه‌شکردنی میوزیک وه‌حید کرماشانی کردویه‌تی له ووڵاتی ئێران و ستافێکی میوزیک ژه‌نی ئێرانی و کوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی کاریان تێدا کردووه و له ئێستادا کاره‌که ته‌واو بووه له‌ماوه‌یه‌کی که‌م ده‌ست به ڤیدیۆ کلیپه‌که‌ی ده‌که‌ین له که‌رکوک.
مه‌به‌ستی ئه‌م کاره گه‌یاندنی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌کانی که‌رکوکه به جیهان و ده‌ره‌وه.