#ئاگانيوز
ئاکام وەزیری-کەرکوکویستی وڵات جێ بهێڵێت بۆژیانێکی ئارام و خۆشگوزەران بەڵام ژیانی خۆی کردە قوربانی لەڕێگای هات و نەهات دا.
ئەمە دەستپێکی چیرۆکێکی دڵتەزێنی گەنجێکی کوردی دانیشتووی گەڕەکی کوردستان بوو لەشاری کەرکوک بەناوی (محمد ئەحمەد)، کەماوەی پەنجا ڕۆژ لەوڵاتی یۆنان بێ سەروشوێن بوو، دواجار بەدۆزینەوەی تەرمەکەی لەوڵاتی یۆنان کۆتایی بەهەموو ئەو گەڕان و سۆراخ کردنانە هێندرا، کەخانەوادەکەی ماوەی پەنجا ڕۆژبوو ئەنجامیاندەدا بۆزانینی هەواڵێکی و دۆزینەوەی چارەنووسی.
ڕۆژی ١١ـی کانوونی یەکەمی ساڵی٢٠٢٠، ١٣ کۆچبەر، کەیەکێکیان محمدی تەمەن ٢١ساڵ بوو، لەوڵاتی تورکیاوە بەرەو وڵاتی یۆنان بەڕێدەکەون و له هه‌مان ڕۆژدا ده‌گه‌نه خاكی یۆنان و محمد توانای ڕۆیشتنی نامێنێت و لەوێ جێدەهێڵدرێت و پەیوەندیشی لەگەڵ خانەوادەکەی دا نامێنێت.
ڕۆژنامەنووس پشتیوان جاف بەرپرسی ماڵپەڕی پشتی-نیوز، کەماڵپەڕێکی کوردییە و لەوڵاتی یۆنان کار لەسەر کەیسی کۆچبەران دەکات، بەئاژانسی هەواڵی ئاگانیوزی ڕاگەیاند، ڕۆژی ١١کانوونی یەکەمی٢٠٢٠ محمد ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ ژمارەیەک کۆچبەری دیكه‌ی نائاسایی، كه لە پاكستانی و سری لانكین پێکدەهاتن پێكه‌وه له ڕووباری نێوان توركیا و یۆنان ده‌په‌ڕنه‌وه ئه‌وبه‌ری ئاوه‌كه، و ده‌گه‌نه ناوچه‌ی ماندرا (Mandra)، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا، و له‌وێ ڕێبه‌ره‌كه پێیان ڕادەگەیەنێت، "هیچ ئۆتۆمبیڵێك ئاماده نه‌كراوه بۆ گواستنه‌وه‌تان بۆ شاری ساڵۆنیك بۆیه پێویسته شه‌وێك بمێننه‌وه له‌و ناوچه سنوریانه".
ئاماژەی بەوەشدا، كۆچبه‌ره‌كان بۆ چه‌ند كاتژمێرێك به‌ڕێ ده‌كه‌ون به‌ڵام له‌و كاته‌دا، محمد ئه‌حمه‌د و دوو كۆچبه‌ری دیكه، كه خه‌ڵكی سری لانكا بوون، په‌كیان ده‌كه‌وێت و محمد ئه‌حمد به‌هۆی ده‌ماری قاچیه‌وه ناتوانێت به‌رده‌وام بێت و له‌و كاته‌شدا ڕێبه‌ری كۆچبه‌ره‌كان پێیان ده‌ڵێت: "ئێوه لێره بمێننه‌وه و خۆتان ته‌سلمی پۆلیس بكه‌ن و ئێمه‌یش به‌رده‌وام ده‌بین".
هاوکات ماڵپەڕی پشتی-نیوز لەزاری شاهێدحاڵێکەوە بڵاویکردەوە، کە هه‌ردوو كۆچبه‌ره سری لانكیه‌كه ئێستا ده‌ستگیرکراو و ڕەوانەی وڵاتی تورکیا کراونەتەوە، به‌ڵام (محمد ئه‌حمەد) له‌و ناوچه سنورییه‌دا و له شوێنێكی شاخاویدا ماوەتەوە و خۆی حەشارداوە.
هەندێکجار قاچاخچییەکان به كه‌سوكاری محمد ئه‌حمەد ڕاگەیاندبوو، كە کوڕەکەیان دەستگیرکراوە و له كه‌مپێكی داخرای یۆناندایە، هه‌ندێك جاری دیكه پێیان ده‌گوت، له شاری ساڵۆنیك بینراوه، کۆتاجاریش وتبوویان، ئه‌گه‌ری هه‌یه له شاری ئه‌لێكساندروپۆلی بێت.
بەوتەی پشتیوان جاف، لەسەر داوای خانەوادەی (محمد ئه‌حمەد) لەڕۆژی یه‌كشه‌مه‌وه دەستیان بەبەدواداچوون كرد.
وتیشی: "وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز په‌یوه‌ندیمان كرد به پزیشكێك به ناوی پاڤلۆس پاڤلیدیس، كه پزیشكێكه له شاری ئه‌لێكساندروپۆلی و هه‌ر ته‌رمێك له هه‌ر شوێنێكی سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا بدۆزرێته‌وه ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و پزیشكه ده‌كرێت و کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە یەکی شوبات، دواجار دکتۆر پاڤلۆس ڕاگه‌یاند، ته‌رمی گەنجێكی لەلایه باڵای 1.70سانتیمەتر ده‌بێت، و هیچ تاتۆیەک له‌سەر جه‌سته‌یدا نەنەخشێندراوە، و له كاتی دۆزینه‌وه‌ی دا پانتۆڵێكی سه‌ربازی له‌پێدا بووه و كاله‌كانیشی زه‌ردن".
دواجار عه‌لی ئەحمەدی برای محمد، زانیارییه‌كانی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، ئه‌و تەرمە تەرمی ئەحمەدی برایەتی.
بەپێی وتەی پزیشكه‌كه کەبۆ پشتیوان جاف دواوە باسی لەوەکردووە، ته‌رمه‌كه له‌بەرواری ١٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا له ناوچه‌یه‌كی شاخاوی نزیك سوفلی له سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا دۆزراوەتەوە وئەوەشی خستووەتەڕوو، کە به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له‌و ناوچه‌یه‌دا ماوه‌ته‌وه، ئاژه‌ڵی ئه‌و ناوچه‌یه ته‌رمه‌كه‌یان شێواندووه و تۆزێك ئه‌سته‌مه به وێنه بناسرێته‌وه بۆیه پێویستی به تێستی DNA هه‌یه .
ئێستا كه‌سوكاری محمد ئه‌حمه‌د له ڕووداوه‌كه و زانیاریه‌كان ئاگادار كراونەتەوە و بڕیار وایه خزمێكیان له وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه بگاته شاری ئه‌سینا بۆئەوەی ڕێکارەکانێ گه‌ڕانه‌وه ته‌رمی محمد ئه‌حمد بۆ هه‌رێمی كوردستان و پاشان بۆزێدی خۆی لەشاری کەرکوک تەواوبکات.