بەڕادەست کردن تەواوی مەلەفی نەوت . واتە هەرێم هیچ کارتێکی نامێنێ و هیچ هێزێکی بریاردانی لەدەست نامێنێ .
پاش ڕادەست کردنی نەو داوای کەم کردنەوەو نەمانی هێزی پێشمەرگەیش دەدرێت. پاشتر قۆناغ قۆناغ دێنە سەر بەشەکانی تری نەمانی کوردستان تادەگاتە هەڵوەشانی پەرلەمان و نەمانی ئەنجوومەنی وەزیرانیش.
بۆیە دەتوانین بڵێن کە لە ئێستادا نەوت بۆ هەرێمی کوردستان هێزە ، بریارە ، شکۆیە .
بەشێک لە پەرلەمانتارە شیعەکان زۆر بەهاشکرا بەدەنگی بەرز هاواردەکەن و ئاواتی نەمانی هەرێم دەخوازن .
بەڵام بەکورتی و کوردی تاکە ڕێگا بەرەنگار بوونەوەی کورد و هەریم نەوت و مەلەفی نەوت واتە سەنگی کورد بەڕادەست کردنی واتە کورد وهەرێم تەواو .
من پێم وایە کە مەلەفی نەوت لەمن وتۆ و پارتی و یەکیەتی و مووچە گرنگترە بۆ مانەوەو بەرگری کردن لە کوردستان.
هەر چەندە هەندێک پەرلەمانتار لایانی سیاسی لە ژێر کاریگەری دەوڵاتانی ئیقلیمی و دەرەکی ناچارن بە پێچەوانەی بەرژەوەندی هەرێم قسەبکەن ، بەڵێ ئەوان لەبنەرەتەوە سەنگی کوردیان ناوێ .
بۆییە بە ڕای من ئەگەر سلێمانیش گەڕایەوە سەربەغدا ، نابێت هەولێر و دهۆک هیچ کات نەوت ڕادەست بکات.
چونکە هەموو دەزانین حکومەتی عێراق نەوتی کەرکووک لەڕێگای هەولێرەوە هەناردەی بەندەری جیهانی مینای تورکیا دەکات ئەمەیش تاکە ڕێگایە کە نەوتی بە سەلامەتی تێدا دەروان دەتوانیت وەک فشار بەکاری بهێنی .
چونکە باشیش دەزانێ تورکیا بەهەمان شێوەی هەرێم پارە لە عێراقیش وەرەگرێ لەبڕی بۆریەکەی.
ڕۆژانە سەد هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوکیش لێرەوە دەڕوات ئەمەیش کاریەری ڕاستەوخۆی لە سەر بووجەی عێراق هەیە . بەڕاگرتنی هەناردە کردنی ئەو نەوتەعێراق تووشی زیان دەبێت
بۆیە تکایە مەلەفی نەوت مەدەنەوە دەست بەغدا .
بەهەموو لایەک بەرگری لە شکۆی کوردستان و خۆێنی شەهیدان بکەین .
چونکە ئەگەر بێت نەوتیش ڕادەست بکەین ئەوان دوای دەیان داواکاری تردەکەن .هەر ڕازیش نابن چونکە عێراق نیازی نیە لەگەڵ هەرێم ڕێک بکەوێت .