بابەتەکان

الجمعة، 29 يناير 2021

کورد ده‌یه‌وێت به‌یه‌ک لیستی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن له‌ که‌رکوک

  



به‌رپرسی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پرسی یه‌ك لیستی كوردی له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان.


خواستی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم یه‌ك لیستییه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی تشرینی دووه‌می 2021 ئه‌نجامبدرێت.


له‌هه‌ڵبژاردنی پێشووتر یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان تاکه‌ حزبی کوردستانی بوو توانی ٦ کورسی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ست بهێنێت له‌ که‌رکوک له‌ کۆی ١٢ کورسی که‌رکوک.