بابەتەکان

الأحد، 31 يناير 2021

دوو ئافرەت بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران


ئاگا نيوز

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە بە بوونی دوو حاڵەتی دزینی پارە لە دوو هاووڵاتی لەسەر ڕێگای نێوان هەولێر - خەبات، نزیک بازگەی کانی قرژاڵە، دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کرد و توانییان دوو ئافرەت بە ناوەکانی (ی.س.ع) و (چ.س.ص) بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزییەکان دەستگیر بکەن.

تۆمەتبارانی ناوبراو، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا کە لە دوو کاتی جیاوازدا بڕی (6 هەزار دۆلار) و (2 ملیۆن و 550 هەزار دینار)یان دزیوە، بۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند کران.