وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت" دووبرا به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوللـه له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه كوژران.
ڕائید هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕاگەیاند" له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شارۆچکەی عەنکاوە ئەو دوو برایە هاتوونه‌ته‌ده‌ر، له لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكه‌وه به چه‌ندین فیشه‌ك زمدار ده‌كرێن و دواتر تاوانباره‌كان هه‌ڵدێن.
زیاتر گووتی "هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌و دوو برایه‌یان گواستووه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان، گیانیان له‌ده‌ست داوه".
هۆگر ده‌ڵێت "ئەو دوو برایە یه‌كێكیان (26) ساڵ و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان (32) ساڵ، هه‌رچه‌ندە ئۆتۆمبێلێكی گوللـه‌نه‌بڕیان پێبووه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی سواری ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ببن، پێكراون.
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد " ڕووداوەکە وادیاره كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بووه، به‌ڵام پۆلیس لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌كات و تاوانباران ده‌ربازیان نابێت.