له سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دیاری به‌سه‌ر ١٠٠ کورته باڵا دابه‌شکرا.
عه‌لی خه‌لیل نوێنه‌ری کورته باڵاکان به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند " به بڕیاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ ١٠١ خانه‌واده‌ی کورته باڵای که‌رکوک هه‌ر که‌سێکیان بڕی ١٠٠ لیتر نه‌وتی سپیان به‌سه‌ردا دابه‌شکرا.
عه‌لی گووتی " دابه‌شکردنی نه‌وته‌که به‌بێ به‌رامبه‌ره، چونکه ئه‌م دیاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی حکومه‌تی عێراقه بۆ کورته باڵاکانی که‌رکوک.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه محه‌مه‌د فایه‌ق به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شکردنی به‌رهه‌می نه‌وتییه‌کان لقی که‌رکوک تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوز ڕایگه‌یاند " ئێمه له سه‌ر ڕاسپارده‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق کاره‌که‌مان کردووه، که ئه‌مڕۆ ١٠١ خانه‌واده‌ی کورته باڵای که‌رکوک سودمه‌ند ده‌بن له‌و دیارییه.