به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سێشه‌وه‌ی یارانی قه‌وڵتاس، لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كاكه‌ییه‌كان ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به بۆنه‌ی جه‌ژنی سێشه‌وه‌ی یارانی قه‌وڵتاس پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی خوشك وبرا كاكه‌ییه‌كانمان ده‌كه‌ین. هیوادارین به ڕۆژووبوون و نزا و پاڕانه‌وه‌كانیان قبووڵ بێت و جه‌ژنه‌كه‌یان له خۆشی و كامه‌رانیدا به‌سه‌ر ببه‌ن.
كاكه‌ییه‌كان پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌ی كوردن، هیوادارین جه‌ژنه‌كه‌یان زیاتر ببێته مایه‌ی قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییی له هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م مافه‌كانیان پارێزراو بێت.