پیرۆزبایی و سەرەقەڵەمێک..
بەبۆنەی 123 هەمین ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی
سەرجەم ڕۆژنامەنوسە کوردستانیەکان دەکەم و شانازیش بەو ڕۆژنامە نوسە بوێرو بەهەڵوێستانەی سنووری لقەکەمانەوە دەکەم،
هەرلێرەوە داوای لێبووردن لەسەرجەم ڕۆژنامەنوسانی دەڤەرەکەمان دەکەم کە بەهۆی قەیرانی دارایی و خۆ سەپاندنی لەشکرێکی نامۆی غەیرە کوردی بەسەرشاری کەرکوکەوە و
نەبوونی ڕۆحی هاوکاری لەلایەن هیچ بەرپرسێکی دەست ڕۆیشتووی دڵسۆز و بەویژدانی کوردی شارەکەوە نەمانتوانی بۆ ئمساڵ بەچالاکیەکی ناوازەو شکۆدار ئەم بۆنە
گرنگ و مێژووییە لەخزمەتی ئێوەدابین و یادەکە پیرۆزبکەین،
هەربۆیە لێرەوە ئاگادارتان دەکەمەوە سبەینێ تەنانەت بارەگاکەشمان لەو بۆنەیەدا کراوەنابێت و پێشوازی لەهیچ میوانێک ناکەین هەروها من وەکوخۆم ئامادەی هیچ لێدوان و چاوپێکەوتن و ڕوونکردنەوەیەکم نابێت هەربۆیە هیوادارم هیچ یەک لەسایت و کەناڵەکان ئەو داوایەم لێنەکات چونکە بەڕاستی گەیشتمە ئەنجامێک تاکو دۆخی کەرکوک بەم شێوەیە بمێنێت و دەسەڵات لەشارەکەدا گۆڕانکاری بەسەردانەیەت و دۆخی ڕۆژنامەنوسانی کوردیش لەئێستاباشترنابێت..
هیوادارم لەساڵی ئایندەدا کورد بەدەسەڵاتێکی باشترەوە بگەڕێتەوە شارەکە و سەرجەم ئاستەنگییەکانی بەردەم کاری ڕۆژنامەنوسان و میدیاکاران کۆتای پێبێت ،
هەروەها سەری ڕێز بۆ سەرجەم ئەو ڕۆژنامەنوسانەش دادەنوێنم کە لەپێناوی پیشەکەیاندا گیانیان بەخت کرد،
مەهدی زریان
سکرتێری لقی کەرکوکی سەندیکای
ڕۆژنامە نوسانی کوردستان
21/4/2021