بەرێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر رای گەیاند، شەوی رابردوو 30 حاڵەتی برینداری جۆراوجۆر هەبووە و 10 تیمی پزیشكیش سەرقاڵی تیماركردنی برینی هاووڵاتییان بوون.
ئەمڕۆ یەكشەم، بەرێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بڵاوی كردەوە كە لە رێی 10 تیمی تەندروستییانەوە لە هەولێر لە حاڵەتی ئامادەباشیدابوون، تا شەوی سەرساڵ بەبێ هیچ كێشەیەك تێپەڕێت.
بەرێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە تیمەكانیان پێشوازیان لە 30 حاڵەتی برینداری جۆراوجۆر كردووە كە لە ئاهەنگەكانی سەری ساڵ بریندار بوون. هەروەها دووپات دەكەنەوە كە ئەو پلانەی دایاننابوو وەك خۆی جێبەجێ كراوە.
شەوی رابردوو بە بۆنەی ساڵی نوێی زاینییەوە لە تەواوی شەقامەكانی هەولێر ئاهەنگ بەرێوەچوو، هاوكات بەهۆی یارییە ئاگرینەكانەوە چەند كەسێك بریندار بوون.