بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستی ئاگا نیوز کەوتووە لە سەرچاوەیەکی تایبەت : ڕێبوار تاڵەبانی دەبێتە پارێزگاری کەرکوک لە دوای ئەوەی ڕاکان سعید دەست لە پۆستەکەی بەردەدات و دەچێتە پەرلەمانی عێراق.
سەرچاوەکە گووتی : تاڵەبانی وەک کەسێکی بێلان پۆستەکە وەردەگرێت و لەئێستادا ئەو لەلایەن پارتیەوە پەسەند کراوە.
جێگەی باسە پێشتر ناوی چەند کەسێکی دیکە لە ئارادا هەبوو پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەربگرێت لەوانە شاخەوان دەلۆ و کەمال کەرکووکی و دڵشاد پیرۆت کە هەر بەهێزی ئەو کاندیدانەی دڵشاد پیرۆت بوو کە پۆستەکە وەربگرێت.
هەرچەندە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە مافی خۆی دەزانێت پارێزگاری کەرکوک بەڵام لە ئێستادا بێدەنگی هەڵبژاردووە لە ئەگەری لە دەست نەدانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
بەپێی زانیاریەکان ئەگەر یەکێتی پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەربگرێت و سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پارتی بێت یەکێتی ڕێبوار تەها کاندیدیانە بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک.