ئاگانیوز
ئەمڕۆ پێنج شەممە دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی دووچەکداری داعشی لەسنووری پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند، کە فەرماندەیەکی سەربازی داعش بووە لەناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک.
لەبڵاوکراوەیەکدا، کە لەپێگەی فەڕمی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە، دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعشی ڕاگەیاند، کەیەکێکیان فەرماندەی سەربازی داعش بووە و بەرپرس بووە لەگەیاندنی هاوکاری بەچەکدارانی داعش لەناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک و چەکدارەکەی دیکەش یاریدەدەری فەرماندە سەربازییەکەی داعش بووە و لە ئۆپەڕاسیۆنەکەی دوێنێی سوپای عێراق لەنێوان پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەدین دەستگیرکراون.
ماوەی دوو ڕۆژە چەند ئۆپەڕاسیۆنێکی سەربازی لەسنووری کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بەڕێوە دەچێت بۆ لەناوبردنی چەکدارانی داعش.