مەنار یەحیا بەرەچەڵەک میسرییە و دانیشتوی عێراقە، لەچەناڵێکی فەیسبوک بەناوی ( اون عراق نیوز ) بەرنامەیەک پێشکەشدەکات بەناونیشانی " مع اهلنا ".
ئەو پێشکەشکارە چەندین بەرنامەی لەکەرکوک و شارەکانی کوردستان کردووەو بەجلی عەرەبی و کوردیەوو دەردەکەوێت و تام و چێژ بەبەرنامەکەی دەدات.
کاتێک دەچێتە گوندی سەنگور یاخود سمور لەقەزای خورماتوو کە گوندێکی کوردنشینەو ئاوارەیەکی زۆری عەرەبی تێدا نیشتەجێیە.
لەوێ قسە لەگەڵ شوانێکی بەتەمەن دەکات کە دەورو خولی دەدات و قسەی سێکسی و نەشیاو لەگەڵ پێشکەشکارەکە دەکات و داوا دەکات گەرمی بکاتەوە!!!
دوای بڵاوبونەوەی بەرنامەکە دەرکەوت ئەو پیاوە داوێن پیسە سەرکردەیەکی گەورەی داعشە و پێشتر فەرماندەی سەربازی ناوچەی حەزەر بوەو لەکۆمەڵکوژی و رفاندنی ژن و کچانی ئێزدیدا رۆڵی گەورەی هەبووەو دەستدرێژی زۆری کردوەتە سەر ژنان.
ئەم بابەتە باشترین ئاماژەیە کە ئەو ئاوارە عەرەبانە لەگەڵ خۆرهەڵاتندا شوانن و دوای خۆرئاوا بونیش یا داعشن یاخود هاوکارو چاوساغیانن.
عیماد جەباری