ئەوەی جێگای موناقشە نیە ئەوەیە کە هەر کەس و نەتەوەیەک بە سیمبۆلەکانیەوە دەناسرێتەوە.
لە مێژووی کۆنیشدا، ئاڵاکان هەر سیمبۆل بوون.
ئاڵا سیمبۆلی کۆمەڵگەکانن.
سیمبولێکن کە وەبیری مرۆڤی دێننەوە کە ئەوان کێن.
ئاڵا ئەو سیمبولەیە کە دیاریی دەکات “مرۆڤ کێیە و لەکوێیەوە هاتووە”.
ئاڵا ناسنامەی نەتەوەییە.
ئێمەی کوردیش خاوەن ئاڵا و سیمبولین
هەزار کوڕ و کیژی کورد گیانی خۆیان فیدا کردووە تاوەکوو کوردیش ببێتە خاوەن ئاڵا، هەوڵدان بۆ ئەوەی ئاڵای کوردستان لەم هەڵبژاردنە دەرنەکەوێت بێ مەبەست نیە، بەمشێوەیە ئەیانەوێت کورد مەحکوم بەوە بکەن کە پرسەکەیان بە چارەسەرنەکراوی بمێنێتەوە، هەربۆیە نەک تەنیا بڕیارەکانیان جێی قبوڵ نیە ،
بەڵکو ئەوە ئەرکی ئەخلاقیە کە پشانی هەموان بدەین کە هیچ کات کورد دەست بەرداری مافە ڕەواکانی نیە، چونکە ئەوە ئێمەی کوردین کە بە هەوڵی چەند ساڵەی خەبات و کۆڵنەدان توانیمان ببین بە بەشێک لە دەستووری عێراق و دان بە ئاڵاو کورد بوونمان بنرێت .
هاورێ بەرهەم