ئاگانیوز
بەرگی یەکەمی كتێبی (مروارییەكی كەركووك) كە باس لە ژیانی 42 كەسایەتیی ناوداری شاری كەركووكە، لە نووسینی عەبدولستار جەباری و بە تیراژی هەزار دانە چاپ و بڵاو كرایەوە.
عەبدولستار جەباری، نووسەری كتێبی (مروارییەكانی كەركووك) بە (ئاگانیوز)ی ڕاگەیاند: "بەرگی یەکەمی ئەم كتێبە مێژووییە باس لە 42 كەسایەتیی پێشەنگ و جیاواز دەكات لە سەرجەم بوارەكانی ژیانیاندا وەك نووسەر، هونەرمەند، شاعیر و پیشەوەر كە کورد و خەڵكی ڕەسەنی کەرکووکن".
گوتیشی: "لەم كتێبە لایەنی ئافرەتی فەرامۆش نەكردووە و لەنێو ئەم 42 كەسایەتییەدا 12یان ئافرەتن و هەندێكیان پێشەنگن لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی كوردستان".
عەبدولستار جەباری ڕاشی گەیاند: "ئەم كتێبە دیزاینی ناوەی لە لایەن "فەهد شوانی"یەوە كراوە و نەخشەسازیی بەرگی مەریوان ساڵح كردووەیە و كامەران تاهیرەوە پێداچوونەوەی کردووە و لە دووتوێی 208 لاپەڕە و بە تیراژی هەزار دانە لە تاران چاپ كراوە".