ئاگانیوز
به‌بڕیاری وه‌زیری ناوخۆیی عێراق ٤٥٠ پۆلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌رکوک ڕه‌وانه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی که‌رکوک کران.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی به‌ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند " ئه‌رکی پاراستنی ئاسایشی که‌رکوک ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی که‌رکوک کراوه و هێزیش ڕه‌وانه‌ی فڕۆکه‌خانه‌که کرا.
سه‌رچاوه‌یه‌که گووتی " فه‌وجێکی ٤٥٠ که‌سی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی که‌رکوک جوڵه‌ی پێکراوه بۆ نیو فڕۆکه‌خانه‌ی که‌رکوک، ئه‌م جوڵه پێکردنه‌یش له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆیی عێراقه‌وه بووه که ده‌بێت پۆلیس ئاسایشی فڕۆکه‌خانه وه‌ربگیرێت.
ئه‌وه‌یشی گووت" ئه‌و هێزه ڕاسته‌وخۆ فه‌رمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی که‌رکوکه‌وه وه‌رده‌گیرێت.