ئاگانیوز
وەزیری نەوتی عێراق، ئێحسان عەبدولجەبار رایگەیاند، کە پلانێکی وەبەرھێنانیان بە ئامانجی بەرھەمھێنانی غازی بەسرە بە بەھای سێ ملیار دۆلار، داناوە.
ئێحسان عەبدولجەبار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا، پلانەکە بۆ پێنج ساڵی داھاتوو لە بەسرە بەردەوام دەبێت کە لە میانیدا بە بەھای سێ ملیار دۆلار، وەبەرھێنان لە بواری بەرھەمھێنانی غازدا، دەکرێت و گوتی:"لە میانی جێبەجێکردنی پلانەکەدا، ئامانجامانە رۆژانە، یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن پێی سێجا غاز، بەرھەم بھێنین".
گوتیشی: "لەگەڵ دەستکردن بە جێبەجێکردنی پلانەکە، دەرفەتی کار بۆ دوو ھەزار کەس دەرخسێندرێت".
عێراق یەکێکە لەوڵاتە دەوڵەمەندەکانی جیهان بەسامانی سروشتی ژێر زەوی و سەرزەوی و خاوەنی ڕێژەیەکی زۆری یەدەگی نەوت و غازی سروشتییە.