بابەتەکان

الخميس، 6 مايو 2021

هەرێم: هۆشداری لە دۆخی ناوچە جێناكۆكەكان دەدرێت


ئاگانیوز
جوان رۆژبەیانی سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: دۆخی ناوچە كوردستانییەكان زۆر خراپە و راپۆرتێكیان داوەتە حكومەتی هەرێم و بڕیارە حكومەت دەست بە گفتوگۆ بكات لەگەڵ بەغدا.

جوان رۆژبەیانی بە ماڵپەڕی پارتی وتوە: چەندین كۆبونەوەمان لەبارەی ناوچە كوردستانییەكان و خراپی دۆخی ئەو ناوچانە ئەنجام داوە و رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپتریش دەچێت و هەڵبژاردن لەپێشە و ئاوارەیەكی زۆریش هەیە بۆیە راپۆرتێكمان ئاراستەی حكومەتی هەرێم كردوە.

رونیشیكردوەتەوە: ئەوەش بۆ ئەوەی رێككەوتنێكی ئەمنی لەگەڵ حكومەتی عێراق بكات، چونكە پێشمەرگە بگەڕێتەوە گیانی هاوڵاتیان پارێزراو دەبێت و ئاوراەكانیش دەتوانن بگەڕێنەوە، بۆیە لە ئایندەیەكی نزیكدا دانوستانەكان لەسەر ئەو ناوچانە دەست پێدەكەن و بۆ هەڵبژاردنیش رێككەوتن دەكرێت.

رۆژبەیانی پێشی وایە: حكومەتی عێراق نایەوێت دان بە ناوچە كوردستانییەكاندا بنێت و ترسی هەیە ئەگەر دۆخەكە ئاسایی بكاتەوە و سەرژمێری بكرێت خەڵك هەرێمی كوردستان هەڵبژێرێت، لەبەر ئەوە ترسی هەیە بۆیە دەیەوێت دۆخەكە بەو شێوەیە بمێنێتەوە و هەمیشە مەلەفێكی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم هەبێت.