ئاگانیوز
هونه‌رمه‌ند شاخه‌وان که‌رکوکی داواکارییەکی هونه‌رمه‌ند کۆچکردوو سابیر کوردستانی جێبەجێ کرد و کلیپێکی گۆرانی بەناوی کوردستان عاشقی تۆم بەرهەم هێنا.
لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا، هونەرمەند شاخەوان کەرکوکی تایبەت بەئاگانیوزی وت: "ئه‌مڕۆ بۆگیانی به‌رزه فڕی هونه‌رمه‌ند و مامۆستا‌م سابیر کوردستانی به‌به‌رهه‌مێکی به‌جێ ماوی هونه‌رمه‌ند به‌دیدی هه‌واداران و کوردستانیان شاد ده‌بمه‌وه".
ڕایشیگەیاند، خواستی بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند سابیر کوردستانی بوو، ئه‌و به‌رهه‌مه به‌جێماوه‌ی ناوبراویان پێشکه‌شی کردووە، کە ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی به‌ناوی (کوردستان عاشقی تۆم)ـە و ئاواز‌و تێکستی لەلایەن هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو سابیرکوردستانییەوە داندراوە له ئێستادا کاری موزیکی له‌لایه‌ن گروپێکی موزیکی به‌توانا له‌وڵاتی تورکیاوە ئه‌نجام داوه و له‌گه‌ڵ ستافێکی پڕۆفیشناڵ و ده‌رهێنه‌ری به‌توانا (ڕێباز ڕه‌واندزی) خه‌ریکی کاری کلیپن و لەکلیپه‌کەدا باس له‌کۆمه‌ڵێک لەهونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌کانی کوردستان ده‌کرێت و کاری کلیپ لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان کراوە وەک شارەکانی (دهۆک و هەولێر و هەڵەبجە و سلێمانی) و شارۆچکەکانی (زاخۆ و شەقڵاوە و ڕانییە)، که ئه‌رک و تێچوی ئه‌م به‌رهه‌م هه‌تا ئێستا له سەرئه‌رکی خۆی بووه و هیچ لایه‌نێک و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی ڕۆشنبیری له‌هه‌رێمی کوردستان پاڵپشتیان نه‌بووه و داواکاریش بوو، که خه‌مخۆرانی هونه‌ری کوردی ئاوڕێک له‌ماندووبوونی هونه‌رمه‌ندان بده‌نه‌وە و کۆمپانیای کاروانچیش ئەرکی سپۆنسەرکردنی بەرهەمەکەی لەئەستۆگرتووە.
هونه‌رمه‌ند شاخه‌وان که‌رکوکی ماوه‌یەکە له‌گۆڕه‌پانی هونه‌ری دورکه‌وته‌وه و بەپێی لێدوانێکی ناوبراویش بۆئاگانیوز، دوو هۆکار وای کرد، که بۆماوه‌یه‌ک له گۆڕه‌پانی هونه‌ری و جه‌ماوه‌رکه‌م دوربکەوێتەوە، ئەوانیش دووری له شاری که‌رکوک و هاوڕێیانی هونه‌ری و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و له‌ده‌سدانی ئه‌زیزانی و کوردستانیان و هونه‌رمه‌ندان بوو.
سابیر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، ناسراو به "سابیر كوردستانی" له ١٩٥٥ لەشاری كه‌ركوك له‌دایكبووه و لە تەمەنی منداڵییەوە بەھۆی بەکارھێنانی چارەسەری پزیشکی بەھەڵە بینایی چاوەکانی لەدەست دا و ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه و باوكی سێ كچ و كوڕێكه.
له‌ساڵی ١٩٧٠ بۆ یه‌كه‌مجار له قوتابخانه‌ی ئیمام قاسم له كه‌ركوك له یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان گۆرانی گوتووه.
له ١٩٧١ یه‌كه‌م گۆرانی له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ركوك تۆمار كردووه. لە ساڵی ١٩٧٢ گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کردووه.
شەوی ١٠ـی ئابی ٢٠٢٠ لەتەمەنی ٦٥ساڵیدا و پاش چەند ڕۆژێک لەتووشبوونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا و لەڕۆژی دواتر لەگۆڕستانی ڕەحیماوا لەگەڕەکی ڕەحیماوای شاری کەرکوک سپاردەی خاک کرا.