ئاگانیوز
دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە ئاگانیوز لەزاری سه‌رچاوه‌یه‌کی هەواڵگری بڵاوی کردەوە، کە لیوا محه‌مه‌د ئیسماعیل خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری که‌رکوک له پۆسته‌که‌ی دوورخراوەتەوە و که‌سێکی دیکه به‌ناوی عه‌مید ئه‌حمه‌د عه‌دنان که به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری فڕقه‌ی ٦ بوو لەشوێنەکەی دانداروە، ئەمڕۆ لیوا محمد گەڕایەوە سەر پۆستەکەی.
سەرچاوەیەکی هەواڵگری لەدەزگای هەواڵگری کەرکوک بەئاژاسنی ئاگانیوزی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ شەممە لیوا محه‌مه‌د ئیسماعیل خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری که‌رکوک له پۆسته‌که‌ی دوورخرایەوە و که‌سێکی دیکه به‌ناوی عه‌مید ئه‌حمه‌د عه‌دنان، که خه‌ڵکی شاری به‌غدایه و له شیعه مه‌زهه‌به‌کانه و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری فڕقه‌ی ٦ بوو لەشوێنەکەی دانداروە، ئەمڕۆ لیوا محمد گەڕایەوە سەر پۆستەکەی.
وتیشی، گەڕانەوەکە بەبڕیاری تایبەتی بریکاری وەزیری ناوخۆی عێراق بووە و ئەمڕۆ لیوا محمد لەپۆستەکەی بەردەوام بووە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاگانیوز لەدوای شانزەی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە١٥٠پۆستی ئەمنی و ئیداری لەکەرکوک لەکورد وەرگیراونەتەوە و بەعەرەب و تروکمان پڕکراونەتەوە.