ئاگانیوز
به‌هۆی لاساری منداڵێك له‌لایه‌ن باوکی سوتێنرا و هێزه ئه‌منییه‌کانی که‌رکوک دۆسیه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یان ده‌ست پێ‌کرد له ئێستادا منداڵه‌که له نەخۆشخانەی ئازادی كەركوك و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌کرێت.
وته‌بێژی پۆلیسی که‌رکوک ڕاید عامر نوری به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند " دوێنێ ئێواره منداڵێكی 4 ساڵان بە هۆی سوتاوی جەستەیەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و بەهۆی بەدی كردنی شوێنی ئەشكەنجەدان بە جەستەیەوە پۆلیس لێكۆڵینەوەی وردی لە بارەی سوتاندنەكە كردوە و دەركەوتووە، منداڵەكە لەلایەن باوكییەوە ئەشكەنجە دراوە و پاشان سوتێنراوە .
نوری ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد " سوتاویه‌که له ده‌ست و قاچه‌کانی منداڵه‌که ده‌رکه‌وتوون و به‌ڕوونی دیاره.
عامر گووتی " بۆ گرتنی باوکی منداڵه‌که پۆلیس ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری وه‌رگرتووه كاتێكیش پۆلیس بەمەبەستی دەستگیركردنی باوكەكە، دەدەنە سەر ماڵەكەیان لە گەڕەكی غەڕناتە، دەردەكەوێت تاوانبارەكە بۆ شوێنی نادیار هەڵاتووە .