گروپی توێژینه‌وه‌ی كاڵاكانی گۆڵدمان ساكس (NYSE:GS) رایگه‌یاند، پێشبینیده‌كه‌ن، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی جۆری برێنت له شه‌ش مانگی داهاتودا بۆ سه‌روی 80 دۆلار به‌رزببێته‌وه.
گروپی توێژینه‌وه‌ی كاڵاكانی گۆڵدمان ساكس له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، پێشبینیده‌كرێت نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی جۆری برێنت بۆ 80 دۆلار به‌رزبێته‌وه، نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش بۆ 77 دۆلار به‌رزببێته‌وه.
پێشبینیده‌كه‌ین له‌شه‌ش مانگی داهاتودا گه‌وره‌ترین بازدان له‌خواستی نه‌وت روبدات
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "پێشبینیده‌كه‌ین له‌شه‌ش مانگی داهاتودا گه‌وره‌ترین بازدان له‌خواستی نه‌وت روبدات، به‌جۆرێك خواست بۆ به‌كارهێنانی نه‌وت بگاته 2.500.000 (دو ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار) به‌رمیل له‌رۆژێكدا.
باسی له‌وه‌شكردوه، كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ، ده‌بێته هۆی زیادبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی فڕۆكه به‌بڕی 1.500.000 (یه‌ك ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار) به‌رمیل له رۆژێكدا.
ئەوەش لەكاتێكدایە، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لەمانگی (ئازار/3)ی ئەمساڵ، بەرزترین ئاستی تۆماركرد و بەجۆرێك گەیشتە نزیكەی 70دۆلار، پسپۆڕانی بواری ئابوریش، هۆكاری زیاتر بەرزبونەوەی بەهای نەوت بۆ كرانەوەی جیهان بەڕوی پیشەسازی و كەمكردنەوەی رێكارەكانی خۆپارێزی دەگەڕێننەوە.
لەلایەكی دیكەشەوە، وڵاتانی بەرهەمهێن "ئۆپێك" لەدواین كۆبونەوەیاندا، رێكەوتن لەسەر سنورداركردنی زیاتری بەرهەمهێنانی نەوت و خستنەڕوی بۆ بازاڕەكان، كۆبونەوەكانیشیان بەئەرێنی بۆ جێگیركردنی نرخی نەوت لەئاستێكی گونجاو وەسفكرد.
2021/4/29