ئاگانیوز
سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند " ئه‌رشه‌د ساڵه‌حی سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی ده‌ستی له کارکشانده‌وه‌ته‌وه کۆتایی به‌کاره‌که‌ی هاتووه و حه‌سه‌ن تۆران ده‌ستنیشانکراوه بۆ شوێنه‌که‌ی.
سه‌رچاوه‌یه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد " بڕیاره به‌یانی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی به‌ره‌ی تورکمانی حه‌سه‌ن تۆران وه‌ک سه‌رۆکی نوێ خۆی ڕابگه‌یه‌نێت له پێش میدیاکان.
به‌پێی زانیارییه‌کان حه‌سه‌ن تۆران ئاماده کراوه سه‌رۆکایه‌تی لیستی به‌ره‌ی تورکمانی بکات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق له شاری که‌رکوک.